جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە هیلسینكی لەگەڵ جێگری سەرۆكی پەرلەمانی فینلەندا كۆبووەوە

07/09/2017 02:21:00 م

لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ ەڵاتی فینلەندا، ئەمڕۆ 7/9/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان  لەگەڵ جێگری سەرۆكی پەرلەمانی فینلەندا كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا باسی رەوشی هەرێمی كوردستان و شێوازی پەیوەندییەكانی لە گەڵ بەغدا و ئامادەكارییەكانی كوردستانییان لە هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم كرا. لە لایەكی ترەوە هەردوولا جەختیان لە سەر گرنگیی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان پەرلەمانی كوردستان و پەرلەمانی فینلەندا و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی هەردوولادا كرد.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان فاكتەر و هۆیەكانی هەنگاوی ئەنجامدانی ریفدراندۆم شیكردەوەو لەلایەن خۆشیەوە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی فینلەندا پشتگیری خۆی بۆ ئاوات و خواستەكانی گەلی كوردستان دەربڕی.


رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678