جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە شاندێكی كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر دەكات

14/08/2017 05:41:00 م

ئەمڕۆ دووشەممە 14/8/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندام و راوێژكارانی پەرلەمان، پێشوازیی لە شاندێكی كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر كرد، كە پێكهاتبوو لە خاتوو "سیلڤیا ئێیریس" بەرپرسی بەشی سیاسی لە كۆنسوڵخانەی ئەمریكا و "گارێس ڤاون" بەرپرسی مەلەفی سیاسیی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر.

لە دیدارەكەدا كۆمەڵێك بابەتی پەیوەندیدار بە رەوشی سیاسیی هەرێمی كوردستان و رەوشی عیراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولاداو ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی لە هەرێمی كوردستان و هەوڵەكانی بەدەستخستنی پشتگیری نێودەوڵەتی بۆ ئەم پرسە. لە بارەیەوە، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان تیشكی خستە سەر پێویستیی و گرنگی ئەم هەنگاوە بۆ گەلی كوردستان و ئارامی لە ناوچەكەدا، هەروەها ئاماژەی بە هەنگاوەكانی چارەسەركرنی كێشەكان و یەكهەڵویستی بەرانبەر ئەم كەیسە كرد و داوای لە شاندی كۆنسوڵخانەی ئەمریكا كرد كە رۆڵێكی ئەكتیڤیان هەبێت لە پشتگیریكردنی مافی گەلی كوردستان لە سەربەخۆیی.      


رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678