به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنى ژماره‌ (8)ى رۆژی 13/4/2015

11/04/2015 11:07:00 ص
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (8)ى خولى به‌هاره‌ له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێش نــــیوه‌ڕۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 13/4/2015 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: گفتوگۆكردنی  پڕۆژه‌ یاساى ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق بۆ ڕاپرسی، به‌پێى مادده‌كانى (72، 74 و 75) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
دووه‌م: گفتوگۆكردنی  پڕۆژه‌ یاساى پاراستنى مافه‌كانى پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یى و ئایین و تیره‌ ئایینیه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق، به‌پێى مادده‌كانى (72، 74 و 75) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.


فخرالدین قادر عارف           جعفر إبراهیم ئێمینكی                 یوسف محمد صادق
    سكرتێری په‌رله‌مانی        جێــگری ســـه‌رۆكی په‌رله‌مـانی      ســــه‌رۆكی په‌رله‌مـــانی
     كوردستان ـ عیراق            كوردستان- عیراق                       كوردسـتان ـ عیراق

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678