به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنى ژماره‌ (17)ى ئاسایی رۆژی 18/12/2014

18/12/2014 07:44:00 ص
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (17)ى خولى گرێدانى ساڵى دووه‌م له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (10)ى پێش نــــیوه‌ڕۆ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 18/12/2014 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایانه‌ی خواره‌وه‌، به‌پێی مادده‌ی (71) له‌ پێره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق:
1ـ پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى ژماره‌ (4)ى ساڵى 2014، یاساى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی.  
2ـ پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یاساى خانه‌نشینى كه‌مئه‌ندامانى پێشمه‌رگه‌ (زێره‌ڤانى هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق) ژماره‌ (34)ى ساڵى 2007.  
3ـ پڕۆژى یاساى ده‌سته‌ى كۆچ و كۆچبه‌ران له‌ هه‌رێم.
4ـ هه‌موارى یاساى ڕاژه‌ و خانه‌نیشینى هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ ژماره‌ (18)ى ساڵى 2011. a
دووه‌م: گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆخى كشتوكاڵ له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ ئاماده‌بوونى وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، به‌پێى بڕگه‌ى (1) له‌ مادده‌ى (53)  له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
 

فخرالدین قادر عارف                  جعفر ابراهیم ئیمینیكى                                                      یوسف محمد صادق

سكرتێری  په‌رله‌مانى                جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى                                                   سه‌رۆكی په‌رلەمانی

كوردسـتان ـ عیراق                       كوردسـتان ـ عیراق                                                             كوردسـتان ـ عیراق  

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678