خۆ كاندیدكردن بۆ كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى كوردستان – عیراقى

خۆ كاندیدكردن بۆ
كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى كوردستان – عیراقى
Candidate to
Independent Electoral Commission and the referendum in
Kurdistan – Iraq
(IECRK)
راگه‌یه‌ندراو
راگه‌یه‌ندراوى   خۆ كاندید كردنى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران له‌ كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له‌ هه‌رێمى  كوردستان – عێراق
په‌رله‌مانى  كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێ : كه‌ هه‌ر هاوڵاتییه‌كى هه‌رێمى كوردستان كه‌ له‌ هه‌رێم به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام نیشته‌جێیه‌و ئه‌و مه‌رجانه‌ى لاى خواره‌وه‌ى تێدایه‌ ده‌توانێت فۆرمى خۆ كاندیدكردن پڕبكاته‌وه‌  كه‌ له‌سه‌ر ماڵپه‌رى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌یه‌ و بینێرێت بۆئه‌م ئیمیڵانه‌ى خواره‌وه‌:
تێبینى : ماوه‌ى پێشكه‌ش كردن ده‌ست پێ ده‌كات له‌ 29/10/2014 تاوه‌كو 17/11/2014
مه‌رجه‌كانى كاندید :
1/ هاوڵاتى كوردستان –  عێراق بێت و به‌ به‌رده‌وامى تێیدا نیشته‌جێ بێت .
2/ به‌لایه‌نى  كه‌مه‌وه‌  ده‌بێت خاوه‌نى بڕوانامه‌ى به‌رایی زانكۆ بێت .
3/ نابێت ته‌مه‌نى له‌ (30) سى ساڵ كه‌متر بێت .
4/ خاوه‌نى ئه‌زمون بێت و به‌توانا و ده‌ست پاك و بێلایه‌ن بێت .
5/ خاوه‌ن ڕفتارو رابردویه‌كى چاك بێت و به‌ تاوانى ئابڕوبه‌ر سزا نه‌درابێت .
6/ به‌شدارى نه‌كردبێت له‌و تاوانانه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه‌ پیلانى بۆ داڕیژرابێت یان ئه‌نجام درابێت  بۆ سه‌ركوتكردنى گه‌لى كوردستان و گشت گه‌لانى عێراق  هه‌روه‌ها به‌عسى نه‌بوبێت به‌ گوێره‌ى یاساى ژماره‌ (18) ى ساڵى 2003 .
7/ ئینتماى بۆ هیچ پارتێكى سیاسى نه‌بێت له‌كاتى ئه‌ندامێتى ئه‌نجومه‌ن.
   
لێرە فۆرمه‌كه‌ داونلۆد بكه 

Download File

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>