هه‌واڵی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان

راگه‌یاندنێك له‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، دوای كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و سه‌رۆكی لیژنه‌كانی (كاروبارى یاسایی، دارایی و كاروباری ئابوورى و وه‌به‌رهێنان، پیشه‌سازى و وزه‌و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان، ده‌سپاكى، بازرگانى و پاراستنى مافه‌كانى به‌كاربه‌ر)، سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسییه‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌و چاسه‌ره‌كردنى و ئاماده‌كارى بۆ دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌مان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لە ژمارەیەك لە قوتابیانی وڵاتانی نەمسا و ئەڵمانیا دەكات

ئەمڕۆ یەكشەممە 17/9/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، پێشوازیی لە ژمارەیەك لە قوتابیانی وڵاتانی نەمسا و ئەڵمانیا كرد، كە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی هەرێمی كوردستان

ئاگادارییه‌ك له‌جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه‌ بۆ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و سه‌رۆكی چه‌ند لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مان

دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ئاگادارییه‌كدا داوا له‌سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری یاسایی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌سپاكی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان ده‌كات كه‌ رۆژی دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 18/9/2017، كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆ له‌هۆڵی ماده‌ی 140 له‌ته‌لاری په‌رله‌مان ئاماده‌بن

به‌ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌رى ریفراندۆم لادرا

ئه‌مڕۆ ئێواره‌ 13/9/2017 به‌ئاماده‌بوونی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و جێگرى پارێزگارى هه‌ولێرو ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران و كه‌سایه‌تیی سیاسی و تایبه‌ت، له‌پاركی شه‌هید سامی عه‌بدولڕه‌حمان، له‌مه‌ڕاسیمێكدا په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری ریفراندۆم لادرا.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە هیلسینكی لەگەڵ جێگری سەرۆكی پەرلەمانی فینلەندا كۆبووەوە

لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ ەڵاتی فینلەندا، ئەمڕۆ 7/9/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ جێگری سەرۆكی پەرلەمانی فینلەندا كۆبووەوە. لە كۆبوونەوەكەدا باسی رەوشی هەرێمی كوردستان و شێوازی پەیوەندییەكانی

شاندی پەرلەمانی كوردستان سەردانی وەزارەتی دەرەوەی فینلەندا دەكات

لە درێژەی سەردانەكەیدا بۆ وڵاتی فینلەندا، ئەمڕۆ 6/9/2017 شاندی پەرلەمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، سەردانی بارەگای وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەی كرد و لەگەڵ خاتوو " پایڤی لێین" باڵیۆزی

شاندێكی پەرلەمانی كوردستان بە سەرۆكایەتیی جێگری سەرۆكی پەرلەمان سەردانی وڵاتی فینلەندا دەكات

بە بانگهێشتێكی فەرمی، شاندێكی پەرلەمانی كوردستان بە سەرۆكایەتیی جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی وڵاتی فینلەندا كرد و ئەمڕۆ 5/9/2017 لە پەرلەمانی فینلەندا لەگەڵ پارتی سۆسیال دیموكراتەكان كۆبووەوە. سەبارەت بە كۆبوونەوەكە، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند

پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵكی كوردستان بەگشتی و خانەوادە سەربەرزەكانی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان دەكەین. هەروەها پیرۆزبایی لە رێبوارانی ماڵی خودا "حاجیانی كوردستان" دەكەین

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان رێز له‌چالاكوانێكی بواری ئافره‌تان ده‌گرێت

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2017/8/22، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جیگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌نوسینگه‌ی خۆی له‌ته‌لاری په‌رله‌مان، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، پێشوازیی كرد له‌خاتوو گه‌لاوێژ جه‌عفه‌ر بامه‌ڕنی، چالاكوان له‌بواری ئافره‌تان.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كردەوە تیرۆریستییەكەی شاری بارسێلۆنا ئیدانەدەكات

بە ناوی پەرلەمانی كوردستانەوە، بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە تیرۆریستییە دەكەین و پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراسەی كەسوكاری قوربانیانی ئەو رووداوە دەكەین و هاوخەمی خۆمان بۆ گەل و حكوومەتی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی وەزارەتی كشتوكاڵ دەكات

ئەمڕۆ سێشەممە 15/8/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و ئەندامانی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمان، سەردانی وەزارەتی كشتوكاڵیان كرد، بەمەبەستی تاوتوێكردنی چەند كێشەیەكی پەیوەست بە سێكتەری كشتوكاڵ

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە شاندێكی كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر دەكات

ئەمڕۆ دووشەممە 14/8/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندام و راوێژكارانی پەرلەمان، پێشوازیی لە شاندێكی كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر كرد، كە پێكهاتبوو لە

جێگری سەرۆكی پەرلەمان سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی لیژنەی كشتوكاڵ دەكات

ئەمڕۆ دووشەممە 14/8/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان كرد، كە تیایدا چەند تەوەرێكی پەیوەست بە كێشەو گرفتەكانی كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان و چۆنیەتی پتەوكردنی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی سویسرا لە ئوردن دەكات

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان تیشكی خستە سەر رەوشی ناوخۆی عیراق بە گشتی و كەڵەكەبوونی كێشەكان و بێئۆمێدی گەلی كوردستان لە بەرقەراربوونی ئاشتی و دیمۆكراسی لە عیراقدا

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لە سەرۆكی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سوید و شاندێكی یاوەری دەكات

لە دیدارێكدا، ئاماژە بە چاڵاكییەكانی ئەم فیدراسیۆنە كرا لەپێناو گەیاندی دەنگی كوردستانیان لە وڵاتی سوید و پشتیوانیكردنی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان لە وادەی دیاریكراودا

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە شاندێكی هاوبەندی جیهانیی ئیسلامی دەكات

ئەمڕۆ سێشەممە 1/8/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، پێشوازیی لە شاندێكی هاوبەندی جیهانیی ئیسلامی بە سەرۆكایەتی دكتۆر سەعەد ئەلشهرانی ئەمینداری گشتیی دەستەی زانایانی موسڵمان لە هاوبەندەكە كرد

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لە كۆنسوڵی وڵاتی كووریا دەكات

ئەمڕۆ سێشەممە 1/8/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، پێشوازی لە " هۆنگ مین ئی" كۆنسوڵی وڵاتی كووریای باشوور لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری كرد

پەرلەمانی كوردستان ساڵیادی كۆچی دوایی پەرلەمانتار فەلەكەدین كاكەیی بەرز رادەگرێت

لەساڵیادی كۆچی دواییی نووسەرو سیاسەتمەدارو پەرلەمانتار فەلەكەدین كاكەیی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 1/8/2017، لەژێر چاودێریی دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ‌و بەئامادەبوونی بنەماڵەو كەسوكاری خوالێخۆشبوو و ژمارەیەك لەئەندامانی پەرلەمان و ژمارەیەك لە بەرپرسان و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی، پیشانگایەكی فۆتۆگرافی بۆ وێنەكانی فەلەكەدین كاكەیی

پەیامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز

لە خوای گەوەرە داواكارین ڕۆژوو و عیبادەتی هەموولایەكمان قەبووڵكردبێت و پشت و پەنای گەلەكەمان بێت بۆ وەدیهێنانی ئاواتەكانی و ئامانجە گەورەكەى و ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كردەوە تیرۆریستییەكەی شاری تاران ئیدانەدەكات

بە ناوی پەرلەمانی كوردستانەوە، زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییانە دەكەین كە ئەمڕۆ كرانە سەر پەرلەمانی ئێران و مەزارگەی ئیمام خومەینی لە تاران. بەم بۆنە غەمناكەوە، هاوخەمی خۆمان بۆ گەل و حكوومەتی كۆماری ئیسلامی ئێران دەردەبڕین

پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بۆ گۆڤاری ڕامان

بەبۆنەی "21" ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری "ڕامان" ەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەتان دەكەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین لە ئەركە پیرۆزەكەتان، ئەركی خزمەتكردنی رێڕەوی ڕۆشنبیری لە كوردستان

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە بەرپرسی گرۆپی پەرلەمانی فینلەندا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

ئەمڕۆ 4/6/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە خاتوو " تاریا كانتۆلا" ئەندامی مەكتەبی سیاسیی حزبی سۆشیاڵ دیمۆكراتی فینلەندا و بەرپرسی گرۆپی پەرلەمانی فینلەندا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە شاندێكی سیناتی ئیتالیا دەكات

ئەمڕۆ 4/6/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە شاندێكی سیناتی وڵاتی ئیتالیا كرد، كە پێكهاتبوو لە سیناتۆر "رۆبیرتۆ كۆسیانسیج" سەرۆكی لیژنەی پارتی دیمۆكرات لە كۆمسیۆنی ئەورۆپا

پەیامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە یادی یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان

لە یادی ئەم رۆژەدا، كە بە دەستكەوتێكی گرنگی نەتەوەیی لە دیرۆكی هاوچەرخی گەلەكەماندا هەژماردەكرێت، گەرمترین پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان دەكەین، كە بە پشتیوانی هەموو پێكهاتەكانی و خەمخۆری نوێنەرەكانیان، پەرلەمانی كوردستان توانی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەكات

بە بۆنەی"42"ەمین ساڵیادی دامەزراندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەرێز دەكەین و هیوادارین ئەم یادە ببێتە مایەی پتەوتركردنی ریزەكانی گەلەكەمان و چەسپاندنی گیانی تەبایی و یەكخستنی تواناكان بۆ زاڵبوون بە سەر گشت كێشە و قەیرانەكان

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە شاندێكی یۆنامی دەكات

ەمڕۆ 31/5/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە " مارتن پێترۆڤ" شارەزای نێودەوڵەتی لە بوار جینۆساید و داگا نێودەوڵەتییەكان و " روویدە ئەلحاج" بەرپرسی ئۆفیسی مافی مرۆڤ سەر بە یۆنامی لە هەرێمی كوردستان كرد

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە كۆنسوڵی كووریای باشوور دەكات

ئەمڕۆ 31/5/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە " پارك یۆنگ كیۆ" كۆنسوڵی گشتیی وڵاتی كووریای باشوور كوردستان كرد. لە دیدارێكدا، جێگری سەرۆكی پەرلەمان خۆشحالی خۆی بەم

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو عەزیز محەمەد دەكات

خوالێخۆشبوو عەزیز محەمەد، زیاتر لە حەفتا ساڵ، ڕۆڵێكی سەرەكیی هەبووە لە لە بزووتنەوەی بەرەنگاربوونەوەی ستەمكاران لە عیراق و دەنگێكی بەرزی ئازادیخوازیی و رزگاریخوازیی كوردستان بووە و هەمیشە رۆلێكی سەرەكیشی هەبووە لە ناوبژیوانی و هەوڵەكانی چەسپاندنی ئاشتی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هاتنەوەی مانگی رەمەزان لە موسڵمانانی كوردستان پیرۆزدەكات

بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و سەرجەم موسڵمانانی جیهان دەكەین و هیوادارین هاتنەوەی ئەم مانگەی پڕ بەرەكەت و رەحمەت ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلی كوردستان

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هێرشە تیرۆریستییەكەی "منیە" ئیدانەدەكات

ئەمڕۆ 26/5/2017 لە هێرشێكی تیرۆریستیدا بۆ سەر ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی قبتی لە پارێزگای منیە لە وڵاتی میسر، دەیان كەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون. بە ناوی پەرلەمانی كوردستانەوە، ئیدانەی ئەو كردەوە تیرۆریستییەی دەكەین و پرسە و سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان دەكەین

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كردەوە تیرۆریستییەكەی شاری مانچێستەر ئیدانەدەكات

بە ناوی پەرلەمانی كوردستانەوە ئەو تاوانە نامرۆییە ئیدانە و شەرمەزار دەكەین و سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان دەكەین و هاوخەمی خۆمان بۆ گەل و حكوومەتی بەریتانیا دەردەبڕین

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە كۆنسوڵی فەرەنسا دەكات

ئەمڕۆ 22/5/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە "دۆمینیك ماس" كۆنسوڵی گشتیی وڵاتی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان كرد. لە دیدارێكدا، رەوشی سیاسی هەرێمی كوردستان و شێوازی پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەغدا

جێگری سەرۆكی پەرلەمان: هەرێمی كوردستان درێخی ناكات لەپاراستنی ئارامی و پێكەوەژیانی ئاشتییانەی پێكهاتەكان

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 22/5/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، پێشوازیی لەنەسرەدین سندی بەرپرسی دەستەی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان كرد. لەدیدارەكەدا، بەرپرسی دەستەی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم باسی رەوشی ئەو ناوچانەی دەكەونە سنووری كاری دەستەكەوە كرد

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەشداریی لە پانێڵێكی دەستەی دەستپاكی دەكات

ئەمڕۆ 21/5/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە یاوەری شاندێكی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان بەشدارییان لە پانێڵێكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان كرد، كە تایبەتبوو بە لێكولینەوە لە كەیسەكانی گەندەڵی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەرەخۆشی لە كەسوكاری خوالێخۆشبوو نەوشیروان مستەفا دەكات

بەداخ بەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو "نەوشیروان مستەفا" مان بیست. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەرێز دەكەین و هاوبەشی غەمتانین، داوا لە خوای گەورەش دەكەین خوالێخۆشبوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی

پەیامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە ساڵیادی یەكەمین هەڵبژاردنی پەرلەمان

لە یادی ئەم رۆژەدا، كە بە رۆژێكی مێژوویی و بەردی بناغەی دیموكراسی لە كوردستاندا هەژماردەكرێت، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی كوردستان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان دەكەین، كە لە سایەی خوێنی پیرۆزیانەوە ئەم دەسكەوتە تۆماركراو

جێگری سەرۆكی پەرلەمان سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/5/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كرد و لەلایەن ئەندازیار عەلی رەشید سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەن پێشوازی

پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بۆ یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

لە یادی "55" ە مین ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراسەی ئێوەی بەرێز و سەرجەم مامۆستایانی كوردستان دەكەین و ئەركە پیرۆزەكەتان، وەكو هەڵگرانی مەشخەڵی زانست بۆ پێگەیاندنی نەوەیەكی بەرهەمدار، بەرز دەنرخێنین

جێگری سەرۆكی پەرلەمان هۆنەرمەند زەبوون بەرزنجی خەڵاتدەكات

لە مەراسیمێكدا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان، دكتۆر جەعفەر ئێمینكی بە ناوی پەرلەمانی كوردستانەوە دەستخۆشی لە هۆنەرمەندی ناوبراو كرد كە لە رێی كارە هۆنەريیەكانيەوە خزمەتی خانەوادەی شەهیدان دەكات

جێگری سەرۆكی پەرلەمان هۆنەرمەند عەدنان كەریم خەڵاتدەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/5/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هۆنەرمەندی كورد "عەدنان كەریم" بە لۆگۆی پەرلەمانی خەڵاتكرد. لە مەراسیمێكدا، بە ئامادەبوونی سەرۆكی لیژنەی رۆشنبیری و ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان، دكتۆر جەعفەر ئێمینكی بە ناوی پەرلەمانی كوردستانەوە دەستخۆشی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە كۆنسوڵی گشتیی فیلەستین دەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/5/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە " نظمي حزووري" كۆنسوڵی گشتیی فیلەستین لە هەرێمی كوردستان كرد

ڕوونكردنەوەیەك لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانەوە

لە رۆژی یەكشەممە 30/4/2017 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، پرسی پەرلەمانی كوردستان خستە نێو كارنامەی دانیشتنێكی ئاسایی خۆیدا بە مەبەستی گفتوگۆكردنی، كە لە تێروانینی ئێمەوە ئەم هەنگاوە مەبەستەكەی سیاسی ئیستفزازیە

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە پرۆفیسور جۆن بریسوەیت دەكات

ئەمرۆ سێشەممە 2/5/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئیمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە پرۆفیسور جۆن بریسوەیت لە زانكۆی نەتەوەیی ئۆسترالیا بۆ رێنمایی و بەرێوەبردنی گەردونی كرد

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پیرۆزبایی لە كرێكارانی كوردستان دەكات

بەبۆنەی یەكی ئایار، جەژنی جیهانیی كرێكاران، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی سەرجەم كرێكارانی كوردستان دەكەین و ئۆمێدەوارین ئەم رۆژە، كە هێمای دەربڕینە لە یەكسانی، ببێتە مایەی زیاتر بەرگریكردن لە كرێكاران و مافەكانی ئەم چینە كاریگەرە

ڕوونكردنەوەیەك لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانەوە

ئەمڕۆ 27/4/2017 هەواڵەك بڵاوكراوەتەوە كە گوایە ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان كوردستان لە سەر داوای پەرلەمانی ئەورۆپا لە برۆكسل سەردانی بارەگای ئەو پەرلەمانەیان كردووە. ئێمە لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنین كە هیچ شاندێكی پەرلەمانی كوردستان لە لایەن پەرلەمانی ئەورۆپاوە داوەتنەكراوە

پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە بۆنەی ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی "التآخي"

لە یۆبیلی زێرینی دەرچوونی رۆژنامە بەرێزەكەتاندا، رۆژنامەی "التآخي"، جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین لە ئەركە پیرۆزەكەتان بۆ گەیاندنی پەیام و دەنگی میللەتەكەمان وخزمەتكردنی دۆزە ڕەوایەكەی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بۆردومانكردنی ناوچەكانی شنگال لە لایەن فرۆكەجەنگییەكانی توركیاوە شەرمزاردەكات

بەناوی پەرلەمانی كوردستانەوە نیگەرانی خۆمان بەرانبەر ئەم كردەوەیە دەردەبڕین و شەرمەزاردەكەین و بە كارێكی دژ بە ئارامی و سەقامگیری و سەروەری خاكی هەرێمی كوردستان دەزانین و داوا لە وڵاتی توركیا دەكەین چیتر ئەم جۆرە كارانە، كە دژی یاسا نێودەوڵەتیيەكانن، دووبارە نەكاتەوە

پەیامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە ساڵیادی بۆردومانكردنی شاری قەڵادزێ

لە رۆژێكی وەكۆ ئەمڕۆ لە ساڵی 1974 دا ڕژێمی بەعسی لەناوچوو بەشێوەیەكی دڕندانە و بەچەكی ناپاڵمی قەدەغەكراو، شاری قەڵادزێی بۆردومانكرد و لە ئاكامدا سەدان هاووڵاتی و مامۆستا و قوتابی زانكۆ شەهید و برینداربوون

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ شاندێكی وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌كات

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2017/4/23، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی ، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی كرد له‌ شاندێكی وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی دێته‌ر دۆمبرۆسكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی براندبۆرگی ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆكی سه‌نته‌ری مافی مرۆڤی كۆتبوس و كۆنێل كۆنس به‌رپرسی سه‌نته‌ری لۆجیستیك و هاوكارییه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌رییان.

پەیامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەبۆنەی رۆژی ڕۆژنامەگەری كوردی

بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری كوردی و "119" ەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی یەكەم ڕۆژنامەی كوردی، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم ڕۆژنامەنووسان و میدیاكارانی كوردستان دەكەین و ماندووبوونیان لە پێناو جێبەجێكردنی ئەركە پیرۆزەكەیان بەرز رادەگرین

12345678910...

رۆژمێرى رووداوه‌كان