هه‌واڵى لێژنه‌كان

لیژنه‌ی ته‌ندروستی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی له‌هه‌رێم بڵاوكرده‌وه‌

لیژنه‌ی كاروبارى ته‌ندروستی و ژینگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، ره‌خنه‌ له‌ دۆخی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت و له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بۆ رای گشتی ئاشكرای ده‌كات كه‌ كه‌رتی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێم (زیاتر...)

لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له‌گه‌ڵ دیوانی په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌سه‌ر بودجه‌ی خه‌مڵێنراوی په‌رله‌مان بۆ ساڵی 2019 ده‌كات

سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 08/08/2018، لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابووری و وه‌به‌رهێنان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی د.عیزه‌ت صابر، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی (زياتر...)

پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان په‌رله‌مان و بانكی نێوده‌وڵه‌تی تاووتوێ كرا

سه‌عات 10ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ 2018/8/1، لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان، به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی مه‌له‌فه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌و كاركردن له‌سه‌ر پرسه‌ ئابوورییه‌كان له ‌پرۆسه‌ی یاسادانان، له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ راوێژكار له‌ بانكی نێوده‌وڵه‌تی میچێل ئۆبراین، كۆبوونه‌وه‌. (زياتر...)

لیژنه‌كانی كشتوكاڵ و شاره‌وانی و دارایی به‌ئاماده‌بوونی پارێزگارو سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌ردوو لایه‌نی عه‌لوه‌ی كۆن و نوێی هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌

سه‌عات 10ی ‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 2018/7/25، لیژنه‌كانی كشتوكاڵ و شاره‌وانی و دارایی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی (زياتر...)

لیژنه‌ی ناوخۆ پڕۆژه‌یه‌ك بۆ هه‌مواری یاسا كارپێكراوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ئاماده‌ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی راو بۆچوونیان سه‌باره‌ت به‌ هه‌موارى یاسای ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان، رۆژی سێشه‌مه‌ 2018/7/24، لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی ئه‌یوب عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی (زياتر...)

لیژنه‌ی شاره‌وانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی كۆبۆوه‌

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18/7/2018، لیژنه‌ی ئاسه‌وار و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی ئه‌ندازیار عومه‌ر عینایه‌ت، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی (زياتر...)

لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی نێوان هه‌ولێر – كه‌ركوك ده‌دات

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 17/7/2018، لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی شوان شێخ ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرو بڕیارده‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا. (زياتر...)

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كۆبۆوه‌

به‌مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ره‌وشی په‌روه‌رده‌ و خوێندن و ئه‌زموونه‌كان و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ خولی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كان، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16/7/2018، لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی د.ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سمۆ، سه‌رۆكی (زياتر...)

هه‌ردوو لیژنه‌ى كاروبارى یاسایى و شاره‌وانی تاووتوێى پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ ده‌كه‌ن

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی پڕۆژه‌ یاسای هه‌موارى یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11/7/2018، هه‌ردوو لیژنه‌ى (كاروبارى یاسایى) و (ئاسه‌وار و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار) له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی (زياتر...)

لیژنه‌ی ته‌ندروستی به‌دواداچوون بۆ نه‌خۆشیی خوێنبه‌ربوون ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ به‌دواداچوون و ئاگاداربوون له‌دوایین پێشهات و رێوشوێنه‌كان بۆ رێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشی خوێنبه‌ربوون، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10/7/2018، لیژنه‌ی كاروبارى ته‌ندروستی و ژینگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی زولفا مه‌حمود، سه‌رۆكی لیژنه‌ و (زياتر...)

لیژنه‌ی ڕۆشنبیری كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 10/7/2018 لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن و هونه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی فه‌رحان جه‌وهه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و (زیاتر...)

لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و كاروبارى ره‌وه‌ندی كوردستانى چه‌ند پرسێكی گرنگی تایبه‌ت به‌كۆچبه‌ران تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ره‌وه‌ندی كوردی و كۆچبه‌ران، سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ 10/7/2018، لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و كاروبارى ره‌وه‌ندی كوردستانى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی زانا عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی (زياتر...)

چەند لێژنەیەك بە هاوبەشی لە پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوە

بە مەبەستی تاوتوێكردنی پرۆژ یاسای (رێكخستن و یەكخستنی عەلوەكان) سەرلەبەیانی ئەمرۆ 9/7/2018 لێژنەكانی یاسایی و كاروباری دارایی و ئابووری و كشتوكاڵ و لێژنەی پاراستنی مافی بەكاربەر ، بە ئامادەبوونی سەرۆك و ئەندامانی لێژنەكان كۆبوونەوە.

لێژنەی مافی مرۆڤ و نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆدەبنەوە

بە مەبەستی پێشكەشكردنی چەند پێشنیازێك سەبارەت بە هەمواركردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە هەرێمی كوردستان شاندێكی نووسینگەی مافەكانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان سەردانی لێژنەی مافی مرۆڤیان كرد لە پەرلەمانی كوردستان

لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كۆبۆوه‌

سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 3/7/2018، لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی شیلان جه‌عفه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌، له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان (زیاتر...)

لیژنه‌ی ته‌ندروستی تاووتوێى چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك ده‌كات

به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كردنى راپۆرتى لیژنه‌كه‌و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساكان، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2018/6/27، لیژنه‌ى كاروبارى ته‌ندروستى و ژینگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى (زياتر...)

پڕۆژه‌ یاسای به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی ئاو تاووتوێ كرا

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی پرۆژه‌ یاسای به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له‌ هه‌رێمی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27/6/2018، هه‌ردوو لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و ئاودێری و به‌نداوه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتيی (زياتر...)

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ لیژنەی كاروبارى پێشمەرگە سه‌باره‌ت به‌ هه‌ژمارنه‌كردنى ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ژمارنه‌كردنی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان، لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: (زیاتر...)

لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مان: "پێویسته‌ حكومه‌ت به‌رله‌هاتنی جه‌ژن مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش بكات"

سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2018/6/4، لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌سه‌رپه‌رشتیی شیلان جه‌غفه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ‌ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر‌ و ژماره‌یه‌ك له ‌ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.(زیاتر...)

لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌ند پرسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێگی گرنگی په‌یوه‌ست به‌ كاروبارى لیژنه‌كه‌، سه‌عات 10ى به‌یانیی ئه‌مڕۆ 2018/5/28، لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و منداڵ و خێزان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی گه‌شه‌ دارا حه‌فید، سه‌رۆكی لیژنه‌ و (زياتر...)

ليژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کۆبۆوە

بەمەبه‌ستی تاووتوێکردنی داواکاریی هاووڵاتییان و ئامادەکردنی راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژە یاسای پەروەردە و خوێندن، ليژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان، بەسه‌رپه‌رشتیی د.ئیبراهیم ئەحمەد سمۆ، سەرۆکی ليژنە و ئاماده‌بوونی (زياتر...)

شاندێكی په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانی شارى دهۆك و قه‌زای زاخۆى كرد

له‌چوارچێوه‌ی گه‌شته‌ دوو رۆژییه‌كه‌یدا بۆ شارى دهۆك و قه‌زای زاخۆ، شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ پێكهاتبوو له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ماجد عوسمان بازرگان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی بازرگانی و پاراستنی مافی به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و صالح به‌شار، ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌ و (زياتر...)

لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی پێشوازی له‌شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزێك بۆ رێكخستنه‌وه‌ی موڵكه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ى حه‌جی ئه‌مساڵ، لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.سیراج شێخ ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی (زياتر...)

لیژنه‌ی شاره‌وانییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری شاره‌وانییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبۆوه‌

سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 22/04/2018، لیژنه‌ی شاره‌وانییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردنی به‌رنامه‌ و پڕۆژه‌ی شاره‌وانییه‌كان بۆ شارو شارۆچكه‌كه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز مه‌ولود، وه‌زیری شاره‌وانییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبۆوه‌. (زیاتر...)

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ له‌گه‌ڵ سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان كۆبۆوه‌

به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست به‌ ره‌وشی مامۆستایان، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2018/4/17، لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی د.ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سمۆ، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی (زياتر...)

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵای په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كۆده‌بێته‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به‌پرۆسه‌ی خوێندن، ئه‌مڕۆ 06/03/2018، لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی د.ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سمۆ، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و (زیاتر...)

به‌سه‌رپه‌رشتیی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان
لیژنه‌ى داکۆکیکردن له‌ مافه‌کانى ئافره‌ت لەگەڵ کونسوڵى وڵاتان کۆبۆوە

ئەمڕۆ سێشەممە 6/3/ 2018، بە سه‌رپه‌رشتیی دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و خاتوو بێگەرد دڵشاد تاڵەبانی، سکرتێری پەرلەمان، لیژنه‌ى داکۆکیکردن له‌ مافه‌کانى ئافره‌ت لە پەرلەمانى کوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی فه‌لاح مسته‌فا، (زياتر...)

لیژنەی ئاسەوار و خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی راپۆرت لەسەر دوو پڕۆژە یاسا ئامادە دەكات

لیژنەی ئاسەوار و خزمەتگوزاریەكانی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار كۆبوەوە و لە كۆبوونەوەكە راپۆرت لەسەر دوو پڕۆژە یاسا ئامادە كرا و سەرجەم ئەو نووسراوانەی ئاراستەی لیژنەكە كرابوون، وەڵام درانەوە. (زياتر...)

تاووتوێى هه‌موارى پڕۆژه‌ یاساى بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ كرا

به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن و تاووتوێكردنى هه‌موارى پڕۆژه‌ یاسای بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ، سه‌عات 10ى به‌یانیى ئه‌مڕۆ 2018/3/4، لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانى ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی ئێڤار ئیبراهیم، سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و (زياتر...)

لیژنه‌ی رۆشنبیریی په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی دوو یاسای فیدراڵی ده‌كات

سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 26/02/2018، لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هونه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی ئاماده‌كردنی راپۆرت بۆ دوو پڕۆژه‌ یاسای فیدراڵی و كاركردن له‌سه‌ر داواكاری و پێشنیازی هاووڵاتییان كه‌ ئاراسته‌ى لیژنه‌كه‌ كراون كۆبوونه‌وه‌. (زیاتر...)

لیژنه‌ى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردن گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاساى ئاوەدانى گوندەکان دەکات

لیژنه‌ى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردن کۆبۆوەو لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆى لەسەر پڕۆژە یاسای ئاوەدانکردنەوەى گوندەکانى کوردستان کرد و نووسراوێکیش ئاراستەى حکومەت دەکات. (زياتر...)

لیژنه‌ى کاروبارى ته‌ندروستى و ژینگه‌ کۆبۆوە

لیژنه‌ى کاروبارى ته‌ندروستى و ژینگه‌ کۆبۆوە و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسای ئەنجوومەنى پزیشکى و کێشەى دەرمانسازان و رێگاکانى بەرگریکردن لە بڵاوبوونەوەى ئەنفلەوەنزا کرا.

لیژنه‌ی ئه‌وقاف نوێنه‌رێك بۆ یاوه‌ریكردنی حاجییانی هه‌رێم ده‌ستنیشان ده‌كات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20/2/2018، به‌سه‌رپه‌رشتیی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی سیراج شێخ ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.

لیژنه‌ى داکۆکیکردن له‌ مافه‌کانى ئافره‌ت لەگەڵ شاندێكی رێکخراوى یۆنامى کۆبۆوە

لیژنه‌ى داکۆکیکردن له‌ مافه‌کانى ئافره‌ت، لەگەڵ شاندێكی رێکخراوى یۆنامى گفتوگۆ لەسەر یاسای توندوتیژیى خێزانى ژمارە 8ى ساڵى 2011 ده‌كه‌ن. ئەمڕۆ سێشەممە 20/2/2018، لیژنه‌ى داکۆکیكردن له‌ مافه‌کانى ئافره‌ت لە پەرلەمانى کوردستان، بە سه‌رپه‌رشتیی ئێڤار ئیبراهیم، سەرۆکى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیاردەرو (زياتر...)

لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مان و كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا كێشه‌ی جووتیاران تاوتوێ ده‌كه‌ن

سه‌عات 10ى ‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 13/02/2018، لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی كێشه‌ی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆنسوڵخانه‌ی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی ناوخۆ سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی به‌رده‌وامه‌

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردن و ئاماده‌كردنی راپۆرتی لیژنه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌ خانه‌شینی و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان، سه‌عات 9ى سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 2018/2/13، لیژنه‌ى ناوخۆو ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجَییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی ئه‌یوب عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى كۆبۆوه‌.

لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى چاكسازی ئاماده‌ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كردنى راپۆرتى لیژنه‌كه‌و جێگیركردنی مادده‌ یاساییه‌كانى پڕۆژه‌ یاساى چاكسازی، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 2018/2/12، لیژنه‌ی كاروبارى پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى شیلان جه‌عفه‌ر، سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.

له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی
لیژنه‌ى ناوخۆ و وه‌زاره‌تى ناوخۆ كۆبوونه‌وه‌

به‌مه‌به‌ستى دانانی میكانیزمێك سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌خانه‌نشینی و ئیمتیازات، سه‌عات (10) به‌یانیى ئه‌مڕۆ 2018/2/12، لیژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی ئه‌یوب عه‌بدوڵا، سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی (زیاتر...)

به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری ته‌ندروستی
لیژنه‌ی ته‌ندروستى گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى ئه‌نجوومه‌نى پزیشكى ده‌كات

به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن و گۆڕێنه‌وه‌ى بیروڕا سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ یاساى ئه‌نجوومه‌نى پزیشكى ، سه‌عات 10ى به‌یانیی ئه‌مڕۆ 2018/2/12، لیژنه‌ى كاروبارى ته‌ندروستى و ژینگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی مریه‌م سه‌مه‌د، جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی (زیاتر...)

لیژنه‌ی ده‌سپاكی و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان له‌باره‌ی پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی له ‌خانه‌نشینی و مووچه‌ كۆبوونه‌وه‌‌

سه‌عات 2ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 11/02/2018، لیژنه‌ی ده‌سپاكیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی له ‌خانه‌نشینی و مووچه‌ و ده‌رماڵه ‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی یاسایی و تایبه‌تمه‌ندی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كۆبوونه‌وه‌.

لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی ئاماده‌ ده‌كات

كۆبوونه‌وه‌كانى لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینى و ئیمتیازاته‌كان به‌رده‌وامه‌ و راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساكه‌ ئاماده‌كات. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7/2/2018، لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشین و ده‌رماڵه‌ و ئیمتیازاته‌كان كۆبۆوه‌.

لیژنه‌ى دارایى شه‌شه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى چاكسازى ئه‌نجامدا

لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، شه‌شه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای چاكسازى له‌ خانه‌نشینى وده‌رماڵه‌ و ئیمتیازاته‌كان ئه‌نجامدا و نوسینی راپۆرت سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ش نزیكبۆته‌وه‌.

لیژنه‌ی ده‌سپاكی راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی ئاماده‌ ده‌كات

لیژنه‌ی ده‌سپاكی له‌په‌رله‌مانى كوردستان بۆ جارێكى تر له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسایى چاكسازى له‌ خانه‌نشین و ئیمتیازاته‌كان كۆبوونه‌وه‌ و راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساكه‌ ده‌نووسێت. ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 7/2/2018، لیژنه‌ى ده‌سپاكى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بۆ جارێكى تر له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسایى چاكسازى له‌ خانه‌نشین و ده‌رماڵه‌ و ئیمتیازاته‌كان كۆبۆوه‌.

كێشه‌كانى هه‌ردوو عه‌لوه‌ی كۆن و نوێى هه‌ولێر گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا

به‌ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى عه‌لوه‌كان، چوار لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیدارى په‌رله‌مانى كورستان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌ردوو عه‌لوه‌ى كۆن و نوێى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌. (زياتر...)

په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تى شه‌هیدان گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى چاكسازى ده‌كه‌ن

به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ یاساى چاكسازى له‌ خانه‌نشینى و ده‌رماڵه‌كان، لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كۆبۆوه‌.

لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گونده‌كان ئاماده‌ ده‌كات

لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرتى لیژنه‌كه‌ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گونده‌كانى كوردستان و ئاماده‌كاری بۆ كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6/2/2018، لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، له‌ هۆڵى لیژنه‌ له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان كۆبۆوه‌.

لیژنه‌ی بازرگانی به‌دواداچوون له‌سه‌ر وه‌رگرتنى باج ده‌كات

به‌مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له‌شێوازى وه‌رگرتنى باج له‌ كۆمپانیاكان و ئه‌و كێشه‌و گرفت و كۆسپانه‌ى دێنه‌ به‌رده‌میان، رۆژى دووشه‌ممه‌ 2018/2/5، شاندێكی لیژنه‌ى بازرگانى و پاراستنى مافى به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تیی ماجد عوسمان، سه‌رۆكى لیژنه‌ و یاوه‌ریی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌، (زياتر...)

لیژنه‌ى ده‌سپاكى ئاماده‌كارى بۆ نوسینی راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای چاكسازى ده‌كات

به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن و تاووتوێكردنى ئاماده‌كارى بۆ نوسینی راپۆرتى كۆتایی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى چاكسازى، سه‌عات 9ى سه‌ر له‌به‌ریانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2018/2/6، لیژنه‌ی ده‌سپاكیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی عومه‌ر ساڵح، سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانىلیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆكانی هه‌رێم له‌باره‌ی سیسته‌می وه‌رگرتنی كاندیدانی خوێندنی دكتۆراو ماسته‌ر ئه‌نجامدا

سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 05/02/2018، لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆكانی هه‌رێم و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم، له‌باره‌ی سیسته‌می وه‌رگرتنی كاندیدانی خوێندنی دكتۆرا و ماسته‌ر ئه‌نجامدا.

لیژنه‌ى كاروبارى په‌رله‌مان ئاماده‌كارى بۆ نووسینی راپۆرت له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای چاكسازى ده‌كات

به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵسه‌نگاندنى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆن و تاووتوێى ئاماده‌كارى یۆ نووسینی راپۆرتى لیژنه‌كه‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای چاكسازى، سه‌عات (11:00)ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 2018/2/4، لیژنه‌ی كاروبارى په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی قاره‌مان قادر، سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و زۆربه‌ی ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.

12345678910...

رۆژمێرى رووداوه‌كان