لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی گفتوگۆ له‌سه‌ر كێشه‌كانى ره‌وه‌ندى كوردى ده‌كات

10/01/2018 09:28:00 ص
لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی  كۆبۆوه‌ و گفتوگۆى كرد له‌سه‌ر كێشه‌كانى ره‌وه‌ندى كوردى و له‌گه‌ڵ به‌دواداچوون بۆ راپۆرتى فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 10/1/2018، لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتیی په‌روا عه‌لی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی  ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى ئه‌نجامدا و له‌ سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پلانى لیژنه‌ بۆ ساڵى 2018 دانرا.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆى ورد له‌سه‌ر چاكردنى یاسایه‌كانى تایبه‌ت به‌ ره‌وه‌ندى كوردى و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانیان و ئه‌و داواكارییانه‌ى ئاراسته‌ى لیژنه‌ كراون تایبه‌ت به‌ ره‌وه‌ندى كوردى كرا.
له‌ كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌ دا گفتوگۆ له‌سه‌ر راپۆرتى فه‌رمانگه‌ى رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان تایبه‌ت به‌ كاركردنى فه‌رمانگه‌ و كاروبارى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و ئه‌و له‌مپه‌رانه‌ى له‌به‌رده‌میانه‌ كرا.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2018>
سأاثأخج
303112345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829303112
3456789