به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (15)ی ئاسایی رۆژی سێشه‌مه‌ 2015/6/16

15/06/2015 08:10:00 م
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق، ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (15)ى خولى به‌هاره‌ له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان، له‌ كاتژمێر (11)ى پێشنــــیوه‌ڕۆ رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 16/6/2015 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: گفتوگۆكردنی پرۆژه‌ یاسای ڕاگرتنی كاركردن به‌ یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌، ژماره‌ (9)ی ساڵی 2008 له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌پێى مادده‌كانى (72، 74 و 75) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
دووه‌م: گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كار و چالاكییه‌كان و كێشه‌ و گرفته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و به‌پێی مادده‌ی (3) له‌ یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی ژماره‌ (4)ی ساڵی 2014.

فه‌خره‌دین قادر عارف           د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی                 د.یوسف محه‌مه‌د صادق
سكرتێری په‌رله‌مانی            جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی               سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
كوردستان                              كوردستان

رۆژمێرى رووداوه‌كان