به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (12)ی ئاسایی رۆژی سێشه‌مه‌ 2015/5/26

24/05/2015 03:51:00 م
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق، ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (12)ى خولى به‌هاره‌ له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێش نــــیوه‌ڕۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 26/5/2015 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: گفتوگۆكردنی  پڕۆژه‌ یاساى ڕاكێشانی مایه‌ له‌ ڕێگای قه‌رزكردن له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌پێى مادده‌كانى (72، 74 و 75) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
دووه‌م: گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی زیاده‌ڕۆیی له‌ هه‌رێمى كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هه‌ردوو به‌ڕێز (وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو) و (وه‌زیرى شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار)، به‌پێی خاڵى (2) له‌ بڕگه‌ى دووه‌م له‌ مادده‌ی (54) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق.

فه‌خره‌دین قادر عارف    د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی             د.یوسف محه‌مه‌د صادق
سكرتێری په‌رله‌مانی   جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی       سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
كوردستان                    كوردستان

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678