به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنى ژماره‌ (10)ی رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 29/4/2015

27/04/2015 07:13:00 م

به‌رنامه‌ی كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (10)ى خولى به‌هاره‌ له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێش نــــیوه‌ڕۆ رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 29/4/2015 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: پێشچاوخستن و گفتوگۆكردنى ناڕازیبوونی (اعتراض) به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێم له‌سه‌ر مادده‌ى (5)ى یاساى ژماره‌ (7)ى ساڵى 2014 یاساى هه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى ده‌سته‌ى گشتیی ده‌سپاكیی له‌ هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق ژماره‌ (3)ى ساڵى 2011.
دووه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بریارى پێكهێنانى لیژنه‌ى كاتى بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون بۆ به‌ جینۆساید ناساندنى تاوانه‌كانى دژ به‌ پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق ژماره‌ (22)ى ساڵى 2014.
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایانه‌ى خواره‌وه‌ به‌پێى مادده‌ى (71) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو:
1ـ پڕۆژه‌ یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بازرگانیكردن به‌ مرۆڤـ له‌ هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق.
2ـ پڕۆژه‌ یاساى دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ سوكایه‌تى كردن به‌ ئایینه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق.
3ـ پڕۆژه‌ یاساى ڕاگرتنى كاركردن به‌ یاساى به‌ كرێدانى خانووبه‌ره‌ ژماره‌ (9)ى ساڵى 2008 له‌ هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق.

فخرالدین قادر عارف           جعفر إبراهیم ئێمینكی                 یوسف محمد صادق
    سكرتێری په‌رله‌مانی        جێــگری ســـه‌رۆكی په‌رله‌مـانی      ســــه‌رۆكی په‌رله‌مـــانی
     كوردستان ـ عیراق            كوردستان- عیراق                       كوردسـتان ـ عیراق

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678