بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (5) رۆژی سێ شەممە 31/3/2015

29/03/2015 02:10:00 م
بەرنامەی كار
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاریدا كاتی دانیشتنی ژمارە (5)ی خولی بەهارە لە خولــی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمان لە كاتژمێر (11)ی پێش نــــیوەڕۆ رۆژی سێ شەممە رێكەوتی 31/3/2015 بێت و بەرنامەی كاری دانیشتنەكە بەم شێوەیە بێت:
یەكەم: بەردەوام بوون لەسەر گفتوگۆكردنی  پڕۆژە یاسای سندوقی داهاتەكانی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق، بەپێی ماددەكانی (72، 74 و 75) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو.
دووەم: دەنگدان لەسەر متمانەدان و سوێند خواردنی یاسایی بەڕێز (غازی سعید سلیمان) بۆ پۆستی وەزیری هەرێم، بەپێی بڕگەی (چوارەم)ی ماددەی (پەنجا و شەشەم) لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو.
سێیەم: دانان و ئاڵوگۆركردنی هەندێك لە ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانی كوردستان بەپێی ماددەی (44) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو.
چوارەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پڕۆژە بڕیارانەی خوارەوە بەپێی ماددەی (71) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو:
1ـ پڕۆژە بڕیاری بە پارێزگا كردنی شاری كۆیە لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق.
2ـ پڕۆژە بڕیاری قەرەبوكردنەوەی شەهید و بریندارانی خۆپشاندانەكانی 17 شوباتی 2011 و رۆژانی دوایی.


     فخرالدین قادر عارف           جعفر إبراهیم ئێمینكی                 یوسف محمد صادق
    سكرتێری په‌رله‌مانی        جێــگری ســـه‌رۆكی په‌رله‌مـانی      ســــه‌رۆكی په‌رله‌مـــانی
     كوردستان ـ عیراق            كوردستان- عیراق                       كوردسـتان ـ عیراق

رۆژمێرى رووداوه‌كان