بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (2) رۆژی دووشەممە 9/3/2015

04/03/2015 06:06:00 م
بەرنامەی كار
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاریدا كاتی دانیشتنی ژمارە (2)ی خولی بەهارە لە خولــی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمان لە كاتژمێر (11)ی پێش نــــیوەڕۆ رۆژی دووشەممە رێكەوتی 9/3/2015 بێت و بەرنامەی كاری دانیشتنەكە بەم شێوەیە بێت:
یەكەم: گفتوگۆكردنی  پڕۆژە یاسای سندوقی داهاتەكانی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق، بەپێی ماددەكانی (72، 74 و 75) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو.
دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پڕۆژە یاساییانەی خوارەوە بەپێی ماددەی (71) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو:
1ـ پڕۆژە یاسای داواكاری گشتی لە هەرێمی كوردستان.
2ـ پڕۆژە یاسای پەروەردە و فێركردن لە هەرێمی كوردستان.
3ـ پڕۆژە یاسای جیاكردنەوەی كەرتی تایبەت و گشتی لە سیستەمی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان.
4ـ پڕۆژە یاسای هەمواركردنی مووچە.
5ـ پڕۆژە یاسای هەمواركردنی مووچەكان لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق.
6ـ پڕۆژە یاسای هەمواركردنی یاسای ژمارە (4)ی ساڵی 2006ی یاسای وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق.
7ـ پڕۆژە یاسای رێگری لە زیادەڕۆیی.


فخرالدین قادر عارف           جعفر إبراهیم ئێمینكی                 یوسف محمد صادق
    سكرتێری په‌رله‌مانی        جێــگری ســـه‌رۆكی په‌رله‌مـانی      ســــه‌رۆكی په‌رله‌مـــانی
     كوردستان ـ عیراق            كوردستان- عیراق                       كوردسـتان ـ عیراق

رۆژمێرى رووداوه‌كان