بەرنامەی كاری دانیشتنی دەسپێكی خولی بەهارە

01/03/2015 02:21:00 م
بەرنامەی كاری كردنەوەی خولی پەرلەمان
بەپێی حوكمی بڕگە (1) لە ماددە (5) و برگە (2) لە ماددەی (17) وهەردوو خاڵی (2,1) لە بڕگەی (یەكەم)ی ماددە (54) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، بڕیاردرا كاتی دانیشتنی دەسپێكی خولی بەهارە، ساڵی دووەم لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمان لە كاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ رۆژی سێ شـــــــەممە رێكەوتی 3/3/2015 بێت و بەرنامەی كاری دانیشتنەكە بەم شێوەیە بێت:
یەكەم: یەك دەقیقە بێ‌ دەنگ وەستان بۆ رێزلێنان لە گیانی شەهیدانی كوردستان و عێراق لەگەڵ مارشیی نەتەوەیی.
دووەم: كردنەوەی خولی بەهارە، ساڵی دووەمی خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق لەلایەن بەڕێز سەرۆكی پەرلەمانەوە، بەپێی برگە (2) لە ماددەی (17) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو.
سێیەم: گفتوگۆكردنی  پڕۆژە بڕیاری هەڵبژاردنی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەكانی هەرێمی كوردستان ـ عێراق، بەپێی ماددەی (71) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو.
چوارەم: گفتوگۆكردنی  پڕۆژە یاسای سندوقی داهاتەكانی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق، بەپێی ماددەی (71) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو.


فخرالدین قادر عارف           جعفر إبراهیم ئێمینكى                 یوسف محمد صادق
    سكرتێری په‌رله‌مانی        جێــگری ســـه‌رۆكی په‌رله‌مـانى      ســــه‌رۆكی په‌رله‌مـــانى
     كوردستان ـ عیراق            كوردستان- عیراق                       كوردسـتان ـ عیراق

رۆژمێرى رووداوه‌كان