بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (2)ی نائاسایی رۆژی 5/2/2015

02/02/2015 01:31:00 م
((بەرنامەی كار))
بەپێی حوكمی بڕگەی (1) لە ماددەی (6) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (2)ی نائاسایی ساڵی دووەمی خولی چوارەمی هەڵبژاردن لە كاتژمێر (10)ی پێشنیوەڕۆی رۆژی پێنچ شەممە رێكەوتی 5/2/2015دا بەم شێوەیە بێت:
1ـ گفتوگۆكردنی  پڕۆژە یاسای  (ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق)، بەپێی ماددەی (72 ، 74 ، 75) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو.
2 ـ خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە بڕیاری هەڵبژاردنی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەكانی هەرێمی كوردستان ـ عێراق، بەپێی ماددەی (71) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو.

     فخرالدین قادر عارف           جعفر إبراهیم ئێمینكى                    یوسف محمد صادق
    سكرتێری په‌رله‌مانی        جێــگری ســـه‌رۆكی په‌رله‌مـانى      ســــه‌رۆكی په‌رله‌مـــانى
     كوردستان ـ عیراق            كوردستان- عیراق                       كوردسـتان ـ عیراق


رۆژمێرى رووداوه‌كان