به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (18)ی ئاسایی رۆژى 23/12/2014

21/12/2014 04:11:00 م



به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (18)ى خولى گرێدانى ساڵى دووه‌م له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (10:30)ى پێش نــــیوه‌ڕۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 23/12/2014 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر گفتوگۆكردنى دۆخى كشتوكاڵ  له‌ هه‌رێمى كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونى وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، به‌پێى بڕگه‌ى (1) له‌ مادده‌ى (53) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م پڕۆژه‌ یاسا و بڕیارانه‌ى خواره‌وه‌، به‌پێی مادده‌ی (71) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو:
1ـ پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى ژماره‌ (2)ى ساڵى 2013، یاساى زانكۆ تایبه‌ته‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان.
2ـ پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى ژماره‌ (2)ى ساڵى 2013، یاساى زانكۆ تایبه‌ته‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق.
3ـ پڕۆژه‌ یاساى دڵنیایى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق.
4ـ پڕۆژه‌ یاساى به‌خشینى پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانى ناوخۆ و ئاسایش له‌ سولفه‌ى هاوسه‌رگیرى و قه‌رزى خانووبه‌ره‌.
5ـ پڕۆژه‌ بڕیارى به‌خشینى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانى ناوخۆ له‌ پێشینه‌ى خانووبه‌ره‌ و هاوسه‌رگیرى.
6ـ پڕۆژه‌ بڕیارى هێشتنه‌وه‌ى ته‌نیا یه‌ك مووچه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى زیاتر له‌ یه‌ك مووچه‌یان هه‌یه‌.
7ـ پڕۆژه‌ بڕیارى پاراستنى سه‌روه‌رى كوردستان ـ عێراق.
سێیه‌م: گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ڕه‌وشى كاره‌با له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ ئاماده‌بوونى وه‌زیرى كاره‌با، به‌پێى خاڵى (2) له‌ بڕگه‌ى (دووه‌م)ى مادده‌ى (54) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
چواره‌م: گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى ژماره‌ (10)ى ساڵى 2008، به‌پێى مادده‌كانى (72، 74 و 75)ی له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
    فخرالدین قادر عارف          جعفر إبراهیم ئێمینكى                  یوسف محمد صادق
    سكرتێری په‌رله‌مانی        جێــگری ســـه‌رۆكی په‌رله‌مـانى      ســــه‌رۆكی په‌رله‌مـــانى
    كوردستان ـ عیراق           كوردستان- عیراق                       كوردسـتان ـ عیراق

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678