به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (16)ی ئاسایی رۆژى 16/12/2014

14/12/2014 04:49:00 م
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (16)ى خولى گرێدانى ساڵى دووه‌م له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (10:30)ى پێش نــــیوه‌ڕۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 16/12/2014 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م پڕۆژه‌ بڕیار و یاسایانه‌ی خواره‌وه‌، به‌پێی مادده‌ی (71) له‌ پێره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق:
1ـ پڕۆژه‌ یاساى ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌ى ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق بۆ ڕاپرسی.  
2ـ پڕۆژه‌ بڕیارى ماف و ئیمتیازاتى پێشمه‌رگه‌ و كه‌س و كارى شه‌هیدان. 
3ـ پڕۆژه‌ بڕیارى به‌خشینى پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانى ناوخۆ له‌ قیستى پێشینه‌كانى خانووبه‌ره‌ و هاوسه‌رگیرى. 
4ـ پڕۆژه‌ بڕیارى هه‌ژماركردنى یه‌ك ساڵ خزمه‌ت (قدم) بۆ پێشمه‌رگه‌ و ئه‌فسه‌رانه‌ى له‌به‌ره‌كانى شه‌ڕدان.
5ـ پڕۆژه‌ یاساى هه‌مواركردنه‌وه‌ى خزمه‌ت و خانه‌نشینى هێزه‌كانى ناوخۆ ژماره‌ (18)ى ساڵى 2011. 
6ـ پڕۆژه‌ یاساى هه‌مواركردنى سێیه‌مى یاساى ژماره‌ (9)ى ساڵى 2007 یاساى ماف و ئیمتیازاتى كه‌س و كارى شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان.
7ـ پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یه‌كه‌مى یاسى چاودێریی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان ژماره‌ (22)ى ساڵى 2011. 
8ـ پرۆژه‌ یاساى به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنى ئاو له‌ هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق.
9ـ پڕۆژه‌ یاساى ئه‌ندامى چاودێرى په‌رله‌مانى كوردستان. 
10ـ پڕۆژه‌ یاساى دیكۆمێنتپارێزى له‌ هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق. 
11ـ پڕۆژه‌ یاساى ناوه‌ندى پاراستنى ده‌سنوسه‌كانى كوردستان.
12ـ پڕۆژه‌ یاساى بیمه‌ى كشتوكاڵى.
13ـ پڕۆژه‌ یاساى نه‌بڕینى مووچه‌ى تاقانه‌.
دووه‌م: گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى ده‌یه‌مى یاساى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ (3)ى ساڵى 1992 هه‌مواركراو، به‌پێى مادده‌كانى (72، 74 و 75)ی له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
 
 

فخرالدین قادر عارف                  جعفر ابراهیم ئیمینیكى                                                      یوسف محمد صادق

سكرتێری  په‌رله‌مانى                جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى                                                   سه‌رۆكی په‌رلەمانی

كوردسـتان ـ عیراق                       كوردسـتان ـ عیراق                                                كوردسـتان ـ عیراق  

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ