به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (15)ی ئاسایی رۆژى 9/12/2014

12/12/2014 01:19:00 م
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (15)ى خولى گرێدانى ساڵى دووه‌م له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (10:30)ى پێش نــــیوه‌ڕۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 9/12/2014 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر گفتوگۆكردنی راپۆرتى لیژنه‌ى داكۆكى كردن له‌ مافه‌كانى ئافره‌ت سه‌باره‌ت به‌ توندوتیژى به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌تان له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى كه‌یسى ئافره‌تانى شه‌نگال، له‌سه‌ر داواى ژماره‌ی یاسایى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و لیژنه‌ى ناوبراو.
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م پڕۆژه‌ بڕیار و یاسایانه‌ی خواره‌وه‌، به‌پێی مادده‌ی (71) له‌ پێره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق:
1ـ پڕۆژه‌ یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌ قاچاغ بردنى نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانى. 
2ـ پڕۆژه‌ یاساى به‌كاركردن و هه‌مواركردنى یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌ قاچاغى نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانى ژماره‌ (41)ى ساڵى 2008 ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق. 
3ـ پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یاساى ژماره‌ (22)ى ساڵى 2011 یاساى ماف و ئیمتیازاتى كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌ هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق. 
4ـ پڕۆژه‌ یاساى سرودى نیشتمانى هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق. 
5ـ پڕۆژه‌ یاساى سرودى نیشتمانى ئه‌ی ره‌قیب. 
6ـ پرۆژه‌ بڕیارى باشكردنى بژێوى ژیانى پێشمه‌رگه‌.
فخرالدین قادر عارف                  جعفر ابراهیم ئیمینیكى                                                      یوسف محمد صادق
سكرتێری  په‌رله‌مانى                جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى                                                   سه‌رۆكی په‌رلەمانی
كوردسـتان ـ عیراق                        كوردسـتان ـ عیراق                                                      كوردسـتان ـ عیراق

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ