به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (14)ی ئاسایی رۆژى 3/12/2014

01/12/2014 02:09:00 م
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (14)ى خولى گرێدانى ساڵى دووه‌م له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (10:30)ى پێش نــــیوه‌ڕۆ رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 3/12/2014 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پاڵێوراوان بۆ ئه‌ندامیه‌تى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران به‌پێى حوكمى خاڵى (1)ى بڕگه‌ى (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ى (5)ى یاساى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی ژماره‌ (4)ى ساڵى 2014.
دووه‌م: گفتوگۆكردن له‌سه‌ر راپۆرتى لیژنه‌ى داكۆكى كردن له‌ مافه‌كانى ئافره‌ت سه‌باره‌ت به‌ توندوتیژى به‌رامبه‌ر ئافره‌تان له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى كه‌یسى ئافره‌تانى شه‌نگال، له‌سه‌ر داواى ژماره‌ی یاسایى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و لیژنه‌ى ناوبراو.  
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م پڕۆژه‌ بڕیار و یاسایانه‌ی خواره‌وه‌، به‌پێی مادده‌ی (71) له‌ پێره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق:
1ـ پڕۆژه‌ یاسای هه‌موارى یاساى به‌ڕێوه‌بردنى شاره‌وانییه‌كانى  هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق.
2ـ پڕۆژه‌ یاساى ماف و ئیمتیازاتى كارمه‌ندانى كاروبارى مین له‌ هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق. 
3ـ پڕۆژه‌ یاسای هه‌مواری یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ (3)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
4ـ پڕۆژه‌ بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى ناردنى دوو پێشمه‌رگه‌ یان زیاتر له‌ هه‌ر خێزانێك بۆ به‌ره‌كانى شه‌ڕ.
فخرالدین قادر عارف                  جعفر ابراهیم ئیمینیكى                                                      یوسف محمد صادق
سكرتێری  په‌رله‌مانى                جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى                                                   سه‌رۆكی په‌رلەمانی
كوردسـتان ـ عیراق                        كوردسـتان ـ عیراق                                                      كوردسـتان ـ عیراق

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ