به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (11)ی ئاسایی رۆژى 19/11/2014

17/11/2014 04:17:00 م
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (11)ى خولى گرێدانى ساڵى دووه‌م له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (10)ى پێش نــــیوه‌ڕۆ رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 19/11/2014 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: قسه‌ كردن له‌سه‌ر دۆخى ناوچه‌ كوردستانیه‌ جێ ناكۆكه‌كان به‌ ئاماده‌ بوونى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ناوچه‌ كوردستانیه‌ جێ ناكۆكه‌كان.
دووه‌م: گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكى له‌ هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق ژماره‌ (3)ى ساڵى 2011، به‌پێى مادده‌كانى (72، 74 و 75)ی له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م دوو پڕۆژه‌ یاساییه‌ى خواره‌وه‌، به‌پێی مادده‌ی (71) له‌ پێره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق:
1ـ پڕۆژه‌ یاساى (قانون استقطاب الأموال عن طریق الإقتراض فی إقلیم كوردستان ـ العراق).
2ـ پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق ژماره‌ (4)ى ساڵى 2006.
 
 
 
    فخرالدین قادر عارف          جعفر إبراهیم ئێمینكى                  یوسف محمد صادق
    سكرتێری په‌رله‌مانی        جێــگری ســـه‌رۆكی په‌رله‌مـانى      ســــه‌رۆكی په‌رله‌مـــانى
    كوردستان ـ عیراق           كوردستان- عیراق                       كوردسـتان ـ عیراق
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678