به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (10)ی ئاسایی رۆژى 10/11/2014

06/11/2014 01:59:00 م

به‌رنامه‌ى كار

به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (10)ى خولى گرێدانى ساڵى دووه‌م له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێش نــــیوه‌ڕۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 10/11/2014 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

یه‌كه‌م: گفتوگۆكردن له‌سه‌ر راپۆرتى هاوبه‌شى هه‌ردوو لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان و، لیژنه‌ پیشه‌سازى و وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ گرفتی پشكی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق له‌ بودجه‌ی گشتی عیراقی فیدڕاڵ و، راسپارده‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق بۆ وه‌فدی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، به‌پێی خاڵى (1) له‌ بڕگه‌ى دووه‌م له‌ مادده‌ی (54) له‌ پێره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق.

دووه‌م: گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تى وزه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌ ئاماده‌بوونى ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بۆ كاروباری نه‌وت وگاز، به‌پێی خاڵى (2) له‌ بڕگه‌ى دووه‌م له‌ مادده‌ی (54) له‌ پێره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق.

سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می  ئه‌م پڕۆژه‌  یاسا و بڕیارانه‌ی  خواره‌وه‌ له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌پێی مادده‌ی (71) له‌ پێره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق:

1ـ پڕۆژى یاساى هه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى ژماره‌ (10)ى ساڵى 2008، به‌پێی مادده‌ی (71) له‌ پێره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق.

2ـ پڕۆژه‌ بڕیاری (ستایشی فه‌رمانبه‌ران)، به‌پێی مادده‌ی (71) له‌ پێره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق.

فخرالدین قادر عارف                  جعفر ابراهیم ئیمینیكى                                                      یوسف محمد صادق

سكرتێری  په‌رله‌مانى                جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى                                                   سه‌رۆكی په‌رلەمانی

كوردسـتان ـ عیراق                        كوردسـتان ـ عیراق                                                      كوردسـتان ـ عیراق

 


رۆژمێرى رووداوه‌كان