به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (10)ی ئاسایی رۆژى 4/11/2014

02/11/2014 01:02:00 م

 

به‌رنامه‌ى كار

به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (10)ى خولى گرێدانى ساڵى یه‌كه‌م له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێش نــــیوه‌ڕۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 4/11/2014 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

1ـ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر گرفتی پشكی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق له‌ بودجه‌ی گشتی عیراقی فیدڕاڵ و، راسپارده‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق بۆ وه‌فدی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق ، له‌سه‌ر داوای هه‌ردوو لیژنه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان (لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری و، وه‌به‌رهێنان) و (لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان)، به‌پێی مادده‌ی 54/بڕگه‌ی دووه‌م/ 1 له‌ پێره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق.

2ـ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ بڕیاری (ستایشی فه‌رمانبه‌ران) له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌پێی مادده‌ی (71) له‌ پێره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق.

فخرالدین قادر عارف                  جعفر ابراهیم ئیمینیكى                                                      یوسف محمد صادق

سكرتێری  په‌رله‌مانى                جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى                                                   سه‌رۆكی په‌رلەمانی

كوردسـتان ـ عیراق                        كوردسـتان ـ عیراق                                                      كوردسـتان ـ عیراق


رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ