به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (19)ی ئاسایی رۆژى 24/7/2014

24/07/2014 03:16:00 م
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی ژماره‌ (1)ى هه‌مواركراوی ساڵى 1992ى په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (19) ی ئاسایی خولی گرێدانی دووه‌می ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی چواره‌می هه‌ڵبژاردن له‌كاتژمێر (10)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 24/7/2014 دا به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
1- خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى پێدانى بوودجه‌ى حیزبه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق و، راپۆرتى لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌، به‌پێی مادده‌كانی (72، 74، 77) له‌ پێره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق.
2- راگه‌یاندنى كۆتاییهاتنى خولى گرێدانى دووه‌م ساڵى یه‌كه‌م له‌ خولى چواره‌مى هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانى كوردستان له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به‌پێى بڕگه‌ى (2) له‌ ماده‌ى (17)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان ژماره‌ (1)ى هه‌مواركراوى ساڵى 1992ى په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق. 
فخرالدین قادر عارف                  جعفر ابراهیم ئیمینیكى                                                      یوسف محمد صادق
سكرتێری  په‌رله‌مانى                جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى                                                   سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
كوردسـتان ـ عیراق                        كوردسـتان ـ عیراق                                                      كوردسـتان ـ عیراق

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ