به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (18)ی ئاسایی رۆژى 23/7/2014

23/07/2014 01:49:00 م

به‌رنامه‌ى كار

به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی ژماره‌ (1)ى هه‌مواركراوی ساڵى 1992ى په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (18) ی ئاسایی خولی گرێدانی دووه‌می ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی چواره‌می هه‌ڵبژاردن له‌كاتژمێر (10:30)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 23/7/2014 دا به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

1ـ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنى پڕۆژه‌ یاساى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسی و، راپۆرتى لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌، به‌پێی مادده‌كـــــانی (72، 74، 77) له‌ پێره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق.

2ـ خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى پێدانى بوودجه‌ى حیزبه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق و، راپۆرتى لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌، به‌پێی مادده‌كانی (72، 74، 77) له‌ پێره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق.

3ـ ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی لێژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌ جێناكۆكه‌كان.

 

 

فخرالدین قادر عارف                  جعفر ابراهیم ئیمینیكى                                                      یوسف محمد صادق

سكرتێری  په‌رله‌مانى                جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى                                                   سه‌رۆكی په‌رلەمانی

كوردسـتان ـ عیراق                        كوردسـتان ـ عیراق                                                      كوردسـتان ـ عیراق

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ